Muhammed Ali Kamal
22 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2022
دهۆك-AA
دره‌نگانی ئه‌مشه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شاری دهۆكی هه‌ژاند و چوار گیان له‌ده‌ستدان و ٢٧ برینداری لێكهوتهوه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژاناسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، كاتژمێر ٢٣:٣٠ تانكییه‌كی گازی شل له شاری دهۆك ته‌قیوه‌ته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كه له باڵه‌خانه‌یه‌كدا بووه كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی گرێ باسێ له دهۆك و نهۆمی خواره‌وه‌ی سه‌مونخانه‌یه و نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی به‌شی ناوخۆییه كه خوێندكارانی په‌یمانگه‌ی تێدا ده‌مێننه‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، به‌رپرسى راگه‌ياندنى به‌رگرى شارستانی دھۆک، بێوار عه‌بدولعه‌زيز رایگه‌یاند: "بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تاوەکو ئێستا تەقینەوەکە چوار گیان له‌ده‌ستدان و ٢٧ برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه".
بێوار عه‌بدولعه‌زيز هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی گيانيان له ده‌ستداوه يه‌كێكيان ئه‌فسه‌رێكى پۆليسه به پله‌ى رائيد، یه‌كێكی دیكه‌یان ئه‌فسه‌رێكى فرياكهوتنه و دووانه‌كه‌ی دیكه كرێكارى سهمونخانهكهن".
هاوكات پارێزگارى دهۆك، عه‌لى ته‌ته‌ر شوێنى ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند: "نهۆمێكی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی تانكی گازه‌كه‌ی تێدا ته‌قيوه‌ته‌وه، قوتابیانی پهيمانگايهكى دهۆكی تێدابوون".
به پێى زانيارييه‌كانى ئاژانسى ئانادۆڵو، دواى ته‌قینه‌وه‌كه، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردسان، مه‌سرور بارزانى بۆ ئاگاداربوون له دوایین پێشهاته‌كان سێ جار په‌يوه‌ندى به پارێزگارى دهۆكه‌وه كردووه.