Muhammet Ali Kemal
08 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2016
جێگری بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان و جێبەجێکردنی هەنگەوانیی لە زانکۆی دوزجە، دکتۆر کەمال کەکەچئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد کە بەهۆی ئەوەی هەنگوین وا دەکات مرۆڤ بە تێری و پتەوی بمێنێتەوە،پێویستە لە مانگی رەمەزان گرنگیی بە خواردنی بدرێت".
کەکەچئۆغڵو لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بۆئەوەکرد کە ئەو لە رەمەزاندا پێشنیازی خواردنی ''خۆراکی شاهانە''، ''هەڵاڵەی گوڵەکان'' و ''هەنگوین'' دەکات.
ئەو دکتۆرە باسی لەوەکرد کە لە رەمەزاندا لە پاڵ برسێتیدا، ماندوێتی و بێهێزیی تا رادەیەکی بەرچاو هەستی پێدەکرێت لەلایەن رۆژووەوانانەوە و گوتی: "هەڵاڵە یان خانەی گوڵە نێرینەکان بەرهەمێکی وزەبەخشە. لەم مانگەدا هەستی ماندوێتی و بێتاقەتی زیاددەکات. بەڵام ئەم بەرهەمە ئەو هەستە ناهێڵێت. چونکە ژمارەیەک ماددە هەن لەناو خواردەمەنی شاژن و هەڵاڵەی گوڵەکاندا کە دەبنە هۆی ئەوەی وزە ببەخشن بە لەش و ئەمە لە رووی زانستیشەوە سەلمێنراوە''.
کەمال کەکەچئۆغڵو جەختی لەوەکردەوە ئەگەر بێت و خۆراکی شاژن بە بڕی پێویست لە پارشێودا بخورێت، ئەوا هەستی برسێتی بەدرێژایی رۆژ کەمدەکاتەوە.
راشیگەیاند: ''بەهۆی هەنگوینی ساختەوە، بەرهەمهێنانی هەنگوین لە تورکیا لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە. ئەمەش زیانی بە سیستمی خۆراکی هاووڵاتییان گەیاندووە''.