Ömer Ürer,İsa Keleş
28 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2023
دوزجە – AA
بووک و زاوایەک بە جلوبەرگی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەوە بەشدارییان کرد لە گەڕی دووەمی دەنگدان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا و دەنگیان دا.
ئۆزگە (٢٣ ساڵ) و ئیسماعیل چۆبان (٢٤ ساڵ) کە ئێوارەی ئەمڕۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجام دەدەن، بە جلوبەرگی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەوە و بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە چوونە قوتابخانەی ناوەندی سەدە.
ئۆزگە بە میدیاکارانی راگەیاند کە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییان لە هەمان رۆژی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیادا بووە و گوتی: "هیوادارین هەڵبژاردنەکە ببێتە مایەی خێر و خۆشی".
لای خۆیشیەوە ئیسماعیل چۆبان ئاماژەی بەوە دا کە چاوەڕێی ئەوەیان نەکردووە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان بکەوێتە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا و پێیان وابووە لە گەڕی یەکەمدا ئەنجامی هەڵبژاردنەکە یەکلایی دەبێتەوە.