Hemın Othman Mohammed
27 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2016
به‌هۆی بارینی بڕێکی زۆر به‌فر له بەدلیس، ئه‌و خانووانه‌ی یه‌ك نهۆمین ژێر به‌فر كه‌وتوون.
به‌هۆی بارینی به‌فر و دروستبوونی زوقم، ژیان له‌و شاره‌دا سه‌خت بووه.
خانووه یه‌ك نهۆمییهكانی گه‌ڕه‌كی خوسرهوپاشا، له پاش بارینی بڕێکی زۆر به‌فر ته‌واو داپۆشراون، هاووڵاتییانیش به ناڕه‌حه‌تی به‌فری به‌رده‌م خانووه‌كانیان بۆ راده‌ماڵدرێت.
یه‌كێك له دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه به‌ناوی شاكیر سه‌لچوق، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند "ئاستی به‌فر گه‌یشتۆته نزیكه‌ی دوو مه‌تر. به‌و هۆیه‌شه‌وه ژیان له شاره‌كه‌دا په‌كی كه‌وتووه".