Dmitri Chirciu
23 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2020
مۆسكۆ – AA
له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له رووسیا، ١٧ هه‌زار و ٣٤٠ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای بوون، ئه‌مه‌ش زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوونه به كۆرۆنا له رۆژێكدا له‌و وڵاته تاكوو ئێستا كه تۆمار كرابێت.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکی ناوه‌ندی كۆنترۆڵكردن و بەره‌نگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٧ هه‌زار و ٣٤٠ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای بوون، ئه‌مه‌ش زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوونه به كۆرۆنا له رۆژێكدا له‌و وڵاته تاكوو ئێستا كه تۆمار كرابێت. به تۆماركردنی ئه‌م ژماره‌یه‌ی ئه‌مڕۆ كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گه‌یشتووه‌ته، یه‌ك ملیۆن و ٤٨٠ هه‌زار و ٦٤٦ حاڵه‌ت.
هه‌روه‌ها ٢٨٣ كه‌سی دیكه به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٢٥ هه‌زار و ٥٢٥ كه‌س؛ ١١ هه‌زار و ٢٦٣ تووشبووی دیكه په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه، به‌وه‌یش تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ١١٩ هه‌زار و ٢٥١ تووشبووی كۆرۆنا له رووسیا چاكبوونه‌ته‌وه.
له سه‌رانسه‌ری رووسیادا، هه‌ڵكشانی رۆژانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له‌ڕێژه‌ی سه‌دا ١،١ه‌وه جارێكی دیكه به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ له سه‌دا ١،٢ و له‌سه‌دا ٢٧،٧ی تووشبووان هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌یان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه.
له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، پێنج هه‌زار و ٤٧٨ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و ٦٢ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و شاره گه‌یشتووه‌ته، ٣٨٦ هه‌زار و ٩٠٨ كه‌س و حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ شه‌ش هه‌زار و ٢٤٩ كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاریی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی و مافه‌كانی به‌كاربه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه دراوه کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٣٩ هه‌زار پشكنین ئه‌نجامدراوه، تێكڕای ژماره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی له ته‌واوی رووسیا ئه‌نجامدراون ٥٦ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە رووسیا لە ٣١ی کانوونی دووەمی رابردوودا تۆماركرا، هەروەها یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه لە ١٩ی ئاداری رابردوودا، تۆمار کرا. له كۆتایی مانگی ئاداریشه‌وه ده‌ست به گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان له‌و وڵاته كرا.
له یەکی ئه‌یلووله‌وه ساڵی نوێی خوێندن له‌و وڵاته ده‌ستی پێ كردووه و به‌ستنی ده‌مامك و رەچاوکردنی دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵاتی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن كراوه‌ته ناچاری.