Dmitri Chirciu
07 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2020
مۆسكۆ – AA
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا، یەک ملیۆن و ٧٥٣ هەزاری تێپەڕاند.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکی ژووری ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە بەرنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٠ هه‌زار و ٣٩٦ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، به تۆماركردنی ئه‌م ژماره‌یه‌ی ئه‌مڕۆ كۆی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گه‌یشتووه‌ته، یه‌ك ملیۆن و ٧٥٣ هه‌زار و ٨٣٦ حاڵه‌ت.
هه‌روه‌ها ٣٦٤ كه‌سی دیكه به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٣٠ هه‌زار و ٢٥١ كه‌س.
له سه‌رانسه‌ری رووسیادا، هه‌ڵكشانی رۆژانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ١،٢ بووە.
له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، پێنج هه‌زار و ٨٢٩ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و ٧٥ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و شاره گه‌یشتووه‌ته، ٤٦٢ هه‌زار و ٥١٨ كه‌س و حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ حەوت هه‌زار و ٢١٥ كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاریی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی و مافه‌كانی به‌كاربه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه دراوه کە ژماره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی له ته‌واوی رووسیا ئه‌نجامدراون ٦٤ ملیۆنیان تێپەڕاندوە.
بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا دووبارە رێوشوێنە تەندروستییەکان لە رووسیا گیراونەتەوەبەر و هاووڵاتییان پێویستە لە سەرجەم شوێنە گشتییەکاندا دەمامک بەکاربهێنن.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە رووسیا لە ٣١ی کانوونی دووەمی رابردوودا تۆماركرا، هەروەها یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه لە ١٩ی ئاداری رابردوودا، تۆمار کرا.
له ٢٨ی تشرینی یەکەمەمەوە بەکارهێنانی دەمامک لە سەرجەم شوێنە گشتییەکانی رووسیا کراوەتە زۆرەملێ.
هەروەها جگە لە مۆسکۆ لە تەواوی شارەکانی ئەو وڵاتە، چێشتخانە، باڕ و یانە شەوانەییەکان لە کاتژمێر ١١ی شەو بۆ شەشی بەیانی دادەخرێن.