Fatma Esma Arslan
03 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2021
داکار - AA
سەرکۆماری سێنیگال، ماکی سال رایگەیاند کە سەدا ١٢ی تووشبوانی ئایدز لە جیهاندا لە خۆرئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقان.
ماکی سال لە کۆتایی لووتکەی بەرەنگاربوونەوەی ئایدز لە خۆرئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقا کە لە داکاری پایتەخت لەلایەن بەرنامەی HIV/AIDSی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان سازکرا، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری سێنیگال باسی لەوە کرد کە لە ٢٥ وڵاتی خۆرئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقادا، چوار ملیۆن ٧٠٠ هەزار کەس تووشی ئایدز بوون کە ئەوەش سەدا ١٢ی تووشبوانی ئیدزە لە جیهاندا.
ماکی سال هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە سەدا ٢٢ی گیانلەدەستدان بە ئایدز لە خۆرئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقا تۆمار کراوە.
سەرکۆماری سێنیگال ئەوەشی خستەڕوو کە لە بوودجەی داهاتووی وڵاتەکەیدا، سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار تەرخان دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئایدز.