Azad Mohammed Abdullah
17 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2018
دهۆک - AA
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا پارێزگارى دهۆک بە وەکالەت، بەهزاد عەلى ئادەم رایگەیاند "ئیدارەى پارێزگاى دهۆک لێژنەیەکى باڵاى پێکهێناوە کە سەرجەم قایمقام و لایەنە پەیوەندیدارەکان تیایدا ئەندامن بۆ جێبەجێکردنى هەر بڕیارێک کە لەبارەى پاراستنى تەندروستی گشتى هاووڵاتییان بدرێت".
پارێزگارى دهۆک بە وەکالەت، بەهزاد عەلى ئادەم لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا گوتى: "هۆشیارکردنەوە و رۆشنبیرکردنى هاووڵاتییان لەمەڕ بابەتەکانى تەندروستى هەنگاوى سەرەکیمانە لەنێو هاووڵاتییاندا".
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى پارێزگاى دهۆک، نزار عیسمەت گوتى: " تا ئێستا شەش حاڵەتى نەخۆشى ئایدز لە پارێزگاى دهۆک تۆمارکراوە و، لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵى بەردەوامداین و لێژنەکانمان لە سەرتاسەرى پارێزگاى دهۆک لە هەوڵدان بۆ ئەوەى حاڵەتى زیاترى نەخۆشى ئایدز تۆمار نەکرێت".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.