Sarmand Hameed
15 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2020
هەولێر - AA
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی سوپاسی حکوومەتی کۆرۆیای باشوور و کونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان دەکات لە بەرامبەر دابینکردنی هاوکاری و پێداویستی پزیشکی بۆ هەرێم لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.
سەفین دزەیی لە هەژماری فەرمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی سوپاسگوزاری ئاراستەی حکوومەتی کۆریای باشوور و کونسوڵی گشتی ئەو وڵاتەی لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەفین دەزەیی نووسیوویەتی: "سوپاسی حکوومەتی کۆریای باشوور و کونسوڵی گشتییان لە هەرێم بەڕێز چۆی کوانگ ژین دەکەم بۆ دابینکردنی هاوکاری و پێداویستی پزیشکی بۆ هەرێمی کوردستان لە رووبەڕوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنادا".
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسیوویەتی: "سوپاس بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان و دۆستایەتیان لەگەڵ حکوومەت و گەلی کوردستاندا".