Zana Natık Kerem
14 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2020
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)، بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە رایگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٤١٩ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٤٣ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راشیگەیاندووە کە ھەر لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٣٧٠ کەسی دیکە لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەیشداوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٥١٦ ھەزار و ٩١٥ کەس و لەو ژمارەیەش ١١ ھەزار و ٦٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٤٤ ھەزار و ٢٢٦ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.