Sarmand Hameed
20 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق بڵاوی كردهوه، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، نۆ ھەزار و ٢٢٤ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە، شەش ھەزار و ١٢١ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٦٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، بڵاو کردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش ھەزار و ١٢١ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ھەروەھا ٦٧ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە..
ئاماژە بەوەیش دراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، نۆ ھەزار و ٢٢٤ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
ههروهها باس لەوەش کراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٨١٥ ھەزار و ٤٩٧ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٠ ھەزار و ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٦٢٣ ھەزار و ٨٨٦ کەسی دیکەیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتە روو، کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٧ ھەزار و ٨٥٨ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیش داوە کە تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٨٥٧ ھەزار و ٦٢ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.