Dildar Baykan
25 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2020
واشنتۆن - AA
كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه كه به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) داوای لانیكه‌م 2،5 ملیار دۆلار بوودجه‌ی زیاده له كۆنگرێس ده‌كات.
گوته‌بێژی نووسینگه‌ی بوودجه و ئیداره‌ی كۆشكی سپی ئه‌مریكا، راجل سیمێڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بڵاوبوونه‌وه‌ی (Kovid-19) به‌جددی وه‌رده‌گرێت".
راجل سیمێڵ باسی له‌وه كرد، بەرنامەیەک ره‌وانه‌ی كۆنگرێس ده‌كه‌ن كه تیایدا داوای 2،5 ملیار دۆلار بوودجه‌ی زیاده ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، له‌و پاره‌یه‌ش یەک ملیار دۆلاری ته‌رخان ده‌كرێت بۆ خێراكردنی كاره‌كانی په‌ره‌پێدانی فاكسین دژبه ڤایرۆسه‌كه.
دیموكراته‌كانی كۆنگرێس ماوه‌یه‌كی زۆره هۆشداری ده‌ده‌ن به حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كه و داوا له تره‌مپ ده‌كه‌ن هه‌نگاو بگرێته‌به‌ر.
له به‌رامبه‌ردا دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند "ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مریكا له‌ژێر كۆنترۆڵدایه. له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك و وڵاتانی په‌یوه‌ندیداردا له په‌یوه‌ندیداین".