Zana Natık Kerem
15 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2022
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٧٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەنێویاندا، ١٠٤ کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و چوار کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە لەنێویاندا، سێ کەس کە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بوون، ھەروەھا ھەزار و ٣٤٦ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە لەنێویاندا، ٣٧٣ کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان.
ھەروەھا باس لەوەیش کراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٣١٣ ھەزار و ٩٤٣ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٥ ھەزار و ١٠٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٢٦٨ ھەزار و ٧٦٩ کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتە روو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٦ ھەزار و ٥٧٢ کەس لە عێراق ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە لەنێویاندا، ھەزار و ٧٩٩ لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کە لە پارێزگاکانی دھۆک و سلێمانی بوون و ئاماژەی بەوەیش داوە کە تا ئێستا، ١٠ ملیۆن و ١٥٩ ھەزار و ٣٨٢ کەس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.