Ayşe Yıldız,Ahmet Kaplan,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
27 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2018
ئانتالیا/دیاربەکر- AA
سەبوور فەقێ محەمەدی تەمەن شەش ساڵان کە بە هۆی گڕگرتنی زۆپای نەوتەوە لە هەولێر لەسەدا ١٥ی جەستەی سووتاوە لە ئەنجامی ئەو چارەسەرەی لە تورکیا بۆی کراوە، شیفای وەرگرتووە.
سەبوور کە بە هۆی گڕگرتنی زۆپاوە، دەموچاوی، دەستەکان، رانەکانی و چەند بەشێکی دیکەی لە جەستەی سووتاوە و سووتاوییەکی پلە دووە، برایە نەخۆشخانەیەکی دیاربەکر چارەسەری وەرگرتووە.
دوای ئەوەی کە پەیوەندیی بە نەخۆشخانەی فێرکاریی دیجلە لە دیاربەکر کرا، سەبوور بە ئۆتۆمبیلێکی فریاکەوتن لە هەولێرەوە کاتژمێر ٠٣:٣٠ گەیەندرایە دەروازی سنووریی ئیبراهیم خەلیل و لەوێوە بە ئۆتۆمبیلێک کە لە دیاربەکرەوە رەوانەکرابوو، گەیەندرایە نەخۆشخانەکە.
سەبوور لەگەڵ گەیشتنی بە دیاربەکر، دەستبەجێ لە بەشی سووتاویی نەخۆشخانەکە داخڵ کرا و دەست بە چارەسەری کرا و لە رێگەی هەوڵی دکتۆرەکانەوە، دووبارە ئۆمێدی بۆ ژیان بۆ گەڕایەوە و بەڕێژەیەکی زۆر سووتاویەکەی چارەسەرکرا.
ئەو لە ئەنجامی کاری پزیشکەکانی بواری جوانکاریی، بە دڵ خۆشییە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، بەر لەوێ کە بێتە تورکیا نەیتوانیوە هەستێتە سەرپێ و هیچ بخوات.
محه‌مه‌د سوپاسی پزیشكه‌كانی توركیای كرد و گوتی: "ئیدی ده‌توانم به‌ڕێدا بڕۆم، ده‌توانم به ته‌نیا نانبخۆم، ده‌توانم دانیشم. به‌پێی خۆم نه‌خۆشخانه جێده‌هێڵم".
دایكی محه‌مه‌د ساهیده ره‌شاد باسی له‌وه كرد كه دوای ئه‌و رووداوه‌ی به‌سه‌ریاندا هات كوڕه‌كه‌یان له نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر خه‌واندووه، به‌ڵام ره‌وشی تا ده‌هات خراپ ده‌بوو و ده‌ست، قاچ و رووخساری سووتابوو و گوتی: "سوپاس بۆ خوا لێره ئه‌و چاره‌سه‌ر و ده‌رمانانه‌ی پێی درا زۆر باش بوو. ته‌ندروستی زۆر باشه. پزیشكه‌كان، ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه هه‌مووان رووخۆش و ده‌مبه‌خه‌نده‌ن، زۆر باش هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن".
بەڕێوەبەری نه‌خۆشخانه‌كه، پرۆفیسۆر دکتۆر كادیرئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه دوای ئه‌و دیداره‌ی له‌گه‌ڵ كانپۆڵات ئه‌نجامیاندا نه‌خۆشه‌كه‌یان له سنوور وه‌رگرتووه.
كادیرئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه نه‌خۆشه‌كه له‌سه‌دا 15ی جه‌سته‌ی به پله‌ی دووه‌م سووتابوو، ره‌وشی به گشتیی خراپ بوو و گوتی: "ده‌ستبه‌جێ ده‌ستكرا به چاره‌سه‌ركردنی. ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌خۆشه نههێندرابایه ناوه‌نده‌كه‌مان ئه‌وا ره‌نگه به هۆی له‌ده‌ستدانی شله‌ی جه‌سته‌ی و هه‌وكردنه‌وه‌ی گیانی له‌ده‌ستبدایه. هێنانی بۆ ئێره له رووی مانه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه له ژیان زۆر گرنگ بوو. دوای وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌ی توانای گه‌شتی ته‌ندروستی له چوارچێوه‌ی گه‌شتی ته‌ندروستیدا یه‌كه‌م نهخۆشمانه له هه‌ولێره‌وه هاتبێت".