Sarmand Hameed
04 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٣٧٤ کەس چاکبوونەتەوە و ١٣ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان، هەزار و ١٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٣٤٥ تووشبوو، ٣٤٠ لە سلێمانی، ٢٣٦ لە دهۆک، ٦٩ لە گەرمیان و ٢٠ لە راپەڕین و چوار کەس لە هەڵەبجە بوو.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٧٤ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ١٨٧ کەس، ٩٨ کەس لە هەولێر، ٧٨ کەس لە سلێمانی، هەشت کەس لە گەرمیان، دوو کەس لە هەڵەنجە و یەک کەسیش لە راپەڕین چاکبوونەتەوە.
هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٣ لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە حەوتیان لە هەولێر، سێ لە دهۆک، دوو لە سلێمانی و یەک حاڵەتەکەی دیکە لە گەرمیان بووە.
بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ٤١٦ هەزار و ١٦٢ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی کە لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٢٥ هەزار و ١٤٦ کەس، لەو ژمارەیەش، سێ هەزار و ٧١٥ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، ١١١ هەزار و ٨٧ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ١٠ هەزار و ٣٤٤ تووشبووی ڤایرۆسەکە چارهسهری پزیشكیی وهردهگرن.