Sarmand Hameed
06 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی ٦٦ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، ٦٦ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تووشبووەکان ٣٨ پیاو، ٢٤ ئافرەت، دوو کوڕی گەنج و دوو منداڵن.
ئەوەش هاتووە کە ١٣ تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و تووشبووەکانی دیکە نیشانەی نەخۆشییەکەیان هەیە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەشدراوە کە ٦٠ تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنچوێن و یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای سلێمانی گەیشتووەتە ٧٢٤ تووشبوو لەنێویاندا ١٥ نەخۆش گیانیان لەدەستداوە و ١٦٧ نەخۆشیش دوای وەرگرتنی چارەسەریی چاکبوونەتەوە، و لە ئێستادا ٥٤٢ نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا لەژێر چاودێری پزیشکییدان.