Zana Natık Kerem
11 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسین-یان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت ھەزار و ٦١٦ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، ٣٣ کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٩٣٧ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٤٢٩ ھەزار و ٣٦٢ کەس و لەو ژمارەیەش ١٧ ھەزار و ٥٤٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٣٠٦ھەزار و ٤٥٤ کەسیش چاکبوونەتەوە.
- ٢٣ ھەزار و ٧٥٨ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێر رابردوودا، ٢٣ ھەزار و ٧٥٨ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان و ئاماژەی بەوەیشداوە کە تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٣١ ھەزار و ٦٤٩ کەس لە عێراق، ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.