Emre Aytekin
26 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2022
په‌كین-AA
وەک ئاماژه‌یه‌كی نوێ بۆ گۆڕینی ئاڕاستە لە سیاسەتی په‌تای كۆرۆنا چین، کۆتایی بە رێكاره‌كانی کۆنترۆڵکردن و رێگرییكردن لە پەتاکە لە چوارچێوەی پێناسەی "نەخۆشی گوازراوه‌ی پۆلێنبه‌ندی A"دا ده‌هێندرێت.
لیژنه‌ی ته‌ندروستیی نیشتمانیی، له‌و رێنماییانه‌دا كه بۆ دامه‌زراوه خۆجێییه‌كانی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌كانی ناردووه، داوای كردووه له ٨ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٣ه‌وه، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ قۆناغی راگوزه‌ر به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان له چوارچێوه‌ی "نەخۆشی گوازراوه‌ی پۆلێنبه‌ندی B" ته‌واوبكرێت.
ئه‌گه‌رچی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه کۆرۆنا بە "نەخۆشی گوازراوه‌ی پۆلێنبه‌ندی B" پێناسە کرابوو، بەڵام دەسەڵاتدارانی تەندروستی چین بەپێی "نەخۆشی گوازراوه‌ی پۆلێنبه‌ندی A" رێوشوێنه‌كانی کۆنترۆڵکردن و رێگرییكردنیان له په‌تاكه جێبەجێدەکرد. ئەم شێوازه له کۆنترۆڵکردن، دەسەڵاتی بە ئیداره خۆجێییەکان ده‌دا بۆ بڕیاردان و جێبەجێکردنی رێوشوێنە توندەکانی وەکو دابڕین و کەرەنتینكردن.
بەپێی یاساكانی چین، نه‌خۆشییه گوازراوه‌كانی "پۆلێنبه‌ندی A" له چه‌شنی تاعون و کۆلێرا، پێویستی بە جیاکردنەوەی ئەو کەسانە هەیە کە تووشبوون و ئەوانەی بەرکەوتنی نزیکیان لەگەڵیاندا هه‌بووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، رێوشوێنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سەرتاسەری له‌سه‌ر ئاستی شاره‌كان جێبەجێ ده‌كرێت. هاوكات بۆ نه‌خۆشییه گوازراوه‌كانی "پۆلێنبه‌ندی B" له چه‌شنی ئایدز، هەوکردنی گوازراوه‌ی جگەر و ئەنفلۆنزای باڵندە، "تەنها لە کاتی پێویستدا چارەسەركردن و رێوشوێنی رێگرییكردن له بڵاوبوونه‌وه ده‌گیرێته‌به‌ر".
له‌رێگه‌ی ئەو رێكاره نوێیانەوه، ناوی فه‌رمیی نه‌خۆشییه‌كه له چین كه "هەوکردنی سییەکان به‌هۆی جۆری نوێی کۆرۆناوه" دەگۆڕدرێت بۆ "هه‌وكردن به‌هۆی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا". مەزەندە دەکرێت له گۆڕینی ناوەکەدا، ئه‌وه لەبەرچاو گیراوە، ئه‌و جۆرانه‌ی ڤایرۆسه‌كه كه كاریگه‌رییان لاوازتره، هاوشێوه‌ی ئۆمیکرۆن، زۆرجار نابنه هۆی ده‌ركه‌وتنی نیشانەکانی هەوکردنی سییەکان.
- زه‌مینه بۆ كردنه‌وه‌ی سنووره‌كان خۆشده‌كات
گۆڕینی پێناسەكه، وه‌ك دوایین هه‌نگاو كه زه‌مینه بۆ كردنه‌وه‌ی سنووره‌كان و هه‌ڵگرتنی تەواوەتی رێکارەکانی کەرەنتینكردن خۆشده‌كات، ده‌بینرێت.
كاربه‌ده‌ستێكی تەندروستی پارێزگای گوانگدۆنگ باشووری چین، بە رۆژنامەی ساوس چاینا مۆرنینگ پۆستی راگەیاندووە، گۆڕانکاری لە رێكاره‌كاندا، ئاسانکاری دەکات بۆ سه‌رله‌نوێ کردنەوەی سنووری نێوان پارێزگاکە و هەرێمی هۆنگ کۆنگ.
لە چین هێشتا ئەو کەسانەی لە دەرەوە روو له وڵاته‌كه ده‌كه‌ن به هەرێمهكانی هۆنگ کۆنگ و ماکاو-یشه‌وه، پێویستە پێنج رۆژ له كه‌ره‌نتیندا بمێننه‌وه و سێ رۆژیش له ماڵه‌وه له‌ژێر چاودێری پزیشکیدا بن.