Heman Hussein Yaseen
05 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٨٩ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) و ٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٩٨ ھەزار و ١٠٩ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە سێ ھەزار و ٢١٢ کەس .
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیاندراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ٧١٢ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، ھاوکات ٢٨٩ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
پارێزگای ھەولێر، ١٧ تووشبوو، چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان
پارێزگای سلێمانی، ٤١ تووشبوو، یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان
پارێزگای دھۆک، ٢١٨ تووشبوو، یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان
پارێزگای ھەڵەبجە، دوو تووشبوو
ئیدارەی گەرمیان، ١١ تووشبوو، سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٧٢ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە و، ھاوکات لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٨٣٦ ھەزار و ٩٥٢ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٩٨ ھەزار و ١٠٩ تووشبوو، لەنێویاندا سێ ھەزار و ٢١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە ھاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، ھەروەھا لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن