وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٨٨ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ٢٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٣٢ ھەزار و ٩٩٨ و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە ھەزار و ٢٣١ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیاندراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٥٠ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە، ھەزار و ٨٠٦ لە ھەولێر، ٧٤٠ لە سلێمانی، ١٥٣ لە گەرمیان، ٦٠ لە ھەڵەبجە و، دوو ھەزار و ٢٩١ کەسیش لە دھۆک بوونە، دەرەنجام ٧٨٨ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ٢٤حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
پارێزگای ھەولێر، ٢٨١ تووشبوو، حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان
شاری سلێمانی، ١٠٤ تووشبوو، ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان
ئیدارەی گەرمیان ٢٤ تووشبوو.
ئیدارەی راپەڕین، یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان
پارێزگای دھۆک، ٣٤٩ تووشبوو، سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان
ھەڵەبجە، ٣٠ تووشبوو، یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٣١ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٢٢١ لە ھەولێر، ٣٨ لە سلێمانی، ٣٦ ئیدارەی گەرمیان، ١٠٦لە دھۆک و، ٣٠ لە ھەڵەبجە بووە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٣٤٨ ھەزار و ٧٨٥ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە، ١٣٥ ھەزار ٦١٥ لە ھەولێر، ٩٣ ھەزار و ٦١٣ لە سلێمانی، ١١٦ ھەزار و ٢٤١ لە دھۆک و، سێ ھەزار و ٣١٦ لە ھەڵەبجە بووە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھیچ ھاووڵاتییەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٣٢ ھەزار و ٩٩٨ کەس و ھەزار و ٢٣١ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش ھەیە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە ھاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، ھەروەھا لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.