Abdullah Shukur
06 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2016
سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما، رایگەیاند كە لەناوبردنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە پێشینەی ھەموو كارێكە و گوتی: "بەتەواوی دڵنیام لەوەی كە داعش دەدۆڕێنێت".
ئۆباما لە كۆشكی سپی، بەمەبەستی چاوخشاندنەوە بە ستراتیجییەتی بەرگری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سوپای وڵاتەكەی كۆبووەوە.
ئۆباما گوتی: "لەناوبردنی داعش پێشینەی ھەموو شتێكە بۆ من، بەردەوام دەبین لە لەناوبردنی سەركردایەتی و سەرچاوەکانی دارایی ئەو رێكخراوە".
ئۆباما راشیگەیاند كە ھەروەكو توركیا و بەلجیكا بینیویانە رێكخراوی تیرۆریستی داعش توانای ئەنجامدانی ھێرشی تیرۆریستی جددی ھەیە و گوتی: "لەناوبردنی داعش پێشینەی ھەموو شتێكە بۆ من".
ئۆباما جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەو دڵنیایە داعش دەبەزێنێ.