Ramal Mahmood
22 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2016
حکوومەتی ئیسرائیل پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی تورکیا و کەسوکاری قوربانیانی هێرشە تیرۆریستییەکەی عەنتاب کرد.
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلدا، هاتووە "پرسە و سەرەخۆشی خۆمان، ئاراستەی تورکیا و کەسوکاری قوربانیانی هێرشە تیرۆریستییەکەی عەنتاب دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین".
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەیش داوە، بۆ بنبڕکردنی تیرۆر پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێکەوە پێداگربێت لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.