Sangar Hamad Azeez
29 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2016
سەرچاوەكانی وەزارەتی فڕۆكەوانی مەدەنی میسر رایانگەیاند کە فڕۆكەیەكی مەدەنی میسری لە میانی گەشتێكی لە فڕۆكەخانەی بورج ئەلعەرەب لە پارێزگای ئەسكەندەریە بەرەو قاهیرەی پایتەخت رفێنرا و ئاراستەكەی بەرەو قوبرس گۆڕدرا.
هێڵی ئاسمانی میسڕی لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا رایگەیاند كە فڕۆكەیەكی مەدەنی میسڕی كە لە ئەسكەندەریەوە بەرەو قاهیرە لە گەشتدابووە رفێنراوە.
بەرپرسێك لە قوبرسی رومی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگەیاند كەوا فڕۆكە میسریە رفێنراوەكە لە فڕۆكەخانەی لارنەكا نیشتەوە.
ئەو برپرسە ئەوەیشی راگەیاند كەوا گومان دەكرێت بۆمبێك لەناو فڕۆكەكەدا هەبێت.
راشگەیەنرا کە ژمارەیەكی زۆر لە پۆلیس و تیمی فریاگوزاری رەوانەی فڕۆكەخانەی لارنەكا كراون.
فڕۆكە میسڕییە رفێندراوەكە لە جۆری "Airbus 320"ە و ٥٥ سەرنشین و ٧ كارمەندی هێڵی ئاسمانی تێدایە.