Mazın Asad
28 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2016
واشنتۆن - AA
هێرشێكی چه‌كداری له ناوه‌ندی سه‌ردانیكردن بۆ گۆنگرێسی ئه‌مریكا روویدا و به‌هۆیه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكێی له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا دروست كرد.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌عات 3ی به كاتی ناوخۆ ده‌نگی ته‌قه له ناوه‌ندی سه‌ردانیكردن بۆ گۆنگرێسی ئه‌مریكا بیسترا.
به‌پێی هه‌واڵی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌مریكا، هێرشبه‌ره‌كه ده‌ستگیر كرا كه بووه هۆی برینداربوونی پۆلیسێك.
كۆنگرێسی ئه‌مریكا و كۆشكی سپی دوای ده‌نگی ته‌قه‌كه به گومانی مه‌ترسی ئه‌منی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی داخرا.
جێگه‌ی باسه پۆلیسی واشنتۆن له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند كه رووداوه‌كه تایبه‌ت بووه و هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی بۆ سه‌ر هاووڵاتییان دروست نه‌كردووه.