Sangar Hamad Azeez
29 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2016
ئەو فڕۆكە میسرییەی كە لە شاری ئەسكەندەرییەوە بەرەو قاهیرە گەشتی دەكرد و رفێنرا جگە لە ٥ سەرنشینی بیانی و تیمی فڕۆكەوانی فڕۆكەكە، تەواوی سەرنشینانی فڕۆكەكە ئازاد كران.
هێڵی ئاسمانی میسری لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند كە رفێنەرانی فڕۆكە مەدەنییە مسڕییەكە جگە لە ٥ سەرنشینی بیانی و تیمی فڕۆكەوانی فڕۆكەكە، تەواوی سەرنشینانی فڕۆكەكەیان ئازاد كردووە.
لە روونكردنەوەیەكدا وەزارەتی فڕۆكەوانی مەدەنی میسری رایگەیاند "بەهۆی ئەوەی گومانی ئەوە براوە كە فڕۆكەكە بۆمبی لەناو بێت، گەشتیارێك هەڕەشەی لە فڕۆكەوانی فڕۆكەكە عومەر ئەلغەممالی كردووە و فشاری خستۆتە سەر تا لە فڕۆكەخانەی لارنەكا بنیشێتەوە.
دواتر فڕۆكەوانەكە هەواڵی داوە بە بەرپرسان كەوا لە فڕۆكەخانەی لارنەكا دەنیشێتەوە.
لەم نێوەندەشدا هێڵی ئاسمانی میسری رایگەیاند كەوا ژمارەی سەرنشینانی فڕۆكەكە ٨١ كەسە، هەرچەند كە پێشتر رایگەیاندبوو كە ٥٥ سەرنشین لە ناو فڕۆكەكەدان.