Abdulkadir Karakaya
01 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ - AA
بە بەھاترین یاریزانی خولی نایابی ئیتاڵیا ناسراو بە سێریا ئەی، بۆ وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ رۆمێلو لوکاکۆ-ی یاریزانی یانەی ئینتەرە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی سێریا ئەی-دا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە رۆمێلو لوکاکۆ-ی ھێرشبەری بەلجیکی کە لە میانی ٣٦ یاریی خولەکەدا، ٢٤ گۆڵی تۆمارکردووە، وەک بە بەھاترین یاریزانی سێریا ئەی ھەڵبژێردراوە.
ھەروەھا باشترین گۆڵپارێزی خولەکە، جیانلویجی دۆناروما (میلان)، باشترین بەرگریکار، کریستیان رۆمێرۆ (ئەتڵەنتا)، باشترین یاریزانی ناوەند، نیکۆلۆ بارێللا (ئینتەر)، باشترین ھێرشبەر، کریستیانۆ رۆناڵدۆ (یوڤێنتوس) بوون.
یانەی ئینتەر ببووە پاڵەوانی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ی سێریا ئەی.