Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
07 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
ده‌نگۆی كوژرانی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقجی له كۆنسولخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ له ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه.
سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، فرید هیات پشتبه‌ستن به ئاژانسی هه‌واڵیی رۆیته‌رز هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و ده‌نگۆیه كرد كه باس له كوژرانی جەمال خاشقجی ده‌كات له كۆنسولخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ و رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر هه‌واڵی كوژرانی جه‌مال خاشقجی راست بێت ئه‌وا كرده‌یه‌كی ترسناكه و كرده‌یه‌كه نایه‌ت به‌خه‌یاڵی كه‌سدا".
فرید هیات ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه جەمال خاشقجی رۆژنامه‌نووسێكی بوێره و گوتی: "ئومێده‌وارین هێشتا به‌و شێوه‌یه بێت. به عاشقی وڵاته‌كه‌ی و باوه‌ڕی به‌شكۆ و ئازادی مرۆڤ ده‌نووسێت. له وڵاته‌كه‌یدا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهاندا رێزی ده‌گیرێت. شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌بوو كاتێک نووسینهكانیمان بڵاوده‌كرده‌وه".
له لایه‌كی دیكه‌وه، كریس مێرفی كه سه‌ربه دیموكراته‌كانه و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا و سیناتۆری ویلایه‌تی کۆنێتیکت-ه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بابه‌تێكی نوێی بڵاوكرده‌وه.
کریس مێرفی رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر راست بێت كه‌وا سعوودیه‌كان كه‌سێك به‌فێڵ بانگ بكه‌نه كۆنسولخانهكهیان كه له ئه‌مریكا ده‌ژی و له‌وێ بیكوژن ئه‌وا ئه‌و كاره به تێكچوونێكی بنه‌ڕه‌تی له په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ سعوودیه‌دا به ئه‌نجام ده‌گات".
کریس مێرفی پێشتر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاندبوو "ده‌بێت سعوودیه ده‌ستبه‌جێ روونكردنه‌وه بدات له‌وه‌ی كه نووسه‌ری رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، جه‌مال خاشقجی چی به‌سه‌ر هاتووه".
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه، جه‌مال خاشقجی كه كاتژمێر 13:12 رۆژی سێشه‌ممه، دووی تشرینی یەکەم به مه‌به‌ستی كاری هاوسه‌رگیری سه‌ردانی كۆنسولخانه‌ی سعوودیه كردووه، به‌ڵام پاشان له كۆنسولخانه نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ندێكی دیكه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه 15 به‌رپرسی سعوودی به دوو فڕۆكه هاتوونه‌ته ئیستانبوڵ و له هه‌مان كاتدا چوونه‌ته كۆنسولخانه و دواتر رۆیشتوون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
به‌رپرسانی ئه‌منیی توركیا به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئیستانبوڵ له‌سه‌ر ئه‌و چوارچێوه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
له‌و كاته‌ی جەمال خاشقجی چووه‌ته كۆنسولخانهكهوه و له‌و كاته‌ی ده‌ستگیرانه‌كه‌ی رایگه‌یاند كه هه‌واڵی لێی نییه هه‌موو چوونه ژووره‌وه و ده‌رچوونێك له كۆنسولخانهكه له لایه‌ن ئاسایشی توركیاوه لیكۆلینه‌وه‌ی لێده‌كرێت.