Aliia Raimbekova,Hemın Othman Mohammed
19 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2018
ئاستانا - AA
رۆژانی 28-29ی تشرینی دووه‌م 11ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانا تایبه‌ت به سووریا ئه‌نجام ده‌درێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان، كایرات عهبدلڕهحمانۆڤ به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه وڵاتانی گه‌ره‌نتیكار، رووسیا، ئێران و توركیا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رۆژانی 28-29ی تشرینی دووه‌م 11ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانا تایبه‌ت به سووریا ئه‌نجام بده‌ن.
عهبدلڕهحمانۆڤ باسی له‌وه‌شكرد كه به شێوه‌یه‌كی نه‌ریتی وڵاتانی گه‌ره‌نتیكار پلانیانداناوه كۆبوونه‌وه‌كه به به‌شداری رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و ئۆپۆزسیۆن به‌ڕێوه‌بچێت و، نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئوردنیش وه‌ك چاو‌دێر تیایدا به‌شداربن.
كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانا كه به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست له سووریا ساز ده‌كرێن، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له كانوونی دووه‌می 2017دا رێكخرا.
وڵاتانی گه‌ره‌نتیكار رووسیا، ئێران و توركیا له ئاستانا نۆ جار له‌گه‌ڵ شاندی رژێم و ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازییدا كۆبوونه‌وه.
نۆهه‌مین كۆبوونه‌وه له شاری سۆچی رووسیا رێكخرا.