Betül Yürük,Mohammed Baqi Hussein
19 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2018
نیویۆرك - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دەره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ كه بڕیاره سبه‌ی به‌ڕێوه‌بچێت رایگه‌یاند، "به‌تایبه‌تی به‌ڵگه‌نامە تازه‌كان له‌باره‌ی فه‌تۆوه ده‌خه‌ینه به‌رده‌میان، ته‌نانه‌ت به لیستی ناوهكانیشهوه تا راده‌ستی سه‌رۆك تره‌مپ بكرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دۆسیه‌ی هاڵك بانك و دۆسیه‌كانی دیكه‌ش له‌نزیكه‌وه تاوتوێده‌كه‌ین".
چاوش‌ئۆغڵو له‌چوارچێوه‌ی دیداره‌كانیدا له نیویۆرك، له كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌و شاره له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیدا كۆبووه‌وه.
ناوبراو له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ كه بڕیاره 20ی ئه‌م مانگه له واشنتۆن به‌ڕێوه‌بچێت گوتی: "به‌تایبه‌تی به‌ڵگه‌نامە تازه‌كان له‌باره‌ی فه‌تۆوه ده‌خه‌ینه به‌رده‌میان، ته‌نانه‌ت به لیستی ناوهكانیشهوه تا راده‌ستی سه‌رۆك تره‌مپ بكرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دۆسیه‌ی هاڵك بانك و دۆسیه‌كانی دیكه‌ش له‌نزیكه‌وه تاوتوێده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌لی ئه‌وه‌شمان ده‌ستده‌كه‌وێت كه بابه‌ته ئه‌منییه‌كانی وه‌ك منبج، یه‌په‌گه و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێ بكه‌ین. ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌ورووپا نییه. نیازی شه‌ڕیشمان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س نییه. ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكدا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروستی و له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه به‌ڕێوه‌ببه‌ین و ئه‌وانیش پێویسته رێز له توركیا و گه‌لی تورك بگرن و دۆستێكی جێگای متمانه بن".