Cüneyt Karadağ,Hemın Othman Mohammed
10 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2017
به‌رلین - AA
له مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا، 14 هه‌زار و 976 په‌نابه‌ر روویان له ئه‌ڵمانیا كردووه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌نێو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی روویان له‌و وڵاته كردووه سێ هه‌زار و 679 هاووڵاتی سووری هه‌ن، به‌مه‌یش ریزبه‌ندی یه‌كه‌میان گرتووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ژماره‌ی هاووڵاتییانی عێراقی له‌نێو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا هه‌زار و 402 كه‌سن و ریزبه‌ندی دووه‌میان گرتووه، پاش ئه‌وانیش ئه‌فغانستانییه‌كان هه‌زار و 17 كه‌س، ئهریتێری 907 كه‌س، تورك 495 كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ر له‌مساڵدا و له مانگی كانوونی یه‌كه‌وه تا ئێستا تێكڕا 47 هه‌زار و 249 كه‌س وه‌ك په‌نابه‌ر رووی له ئه‌ڵمانیا كردووه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ش باس له‌وه ده‌كرێت كه له سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له توركیاوه هه‌زار و 524 په‌نابه‌ر روویان له ئه‌ڵمانیا كردووه.