Hakan Çopur
26 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن - AA
ئەمريكا رایگەیاند ئازەربايجان و ئەرمينيا لە سەر ئاگربەستێكى مرۆيى رێککەوتوون کە رۆژی ٢٦ تشرینی یەکەم لە كاتژمێرى ٨:٠٠ى بەيانى بە كاتى ناوخۆيى دەچێتە بوارى جێبەجێكردنەوە.
وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا، لە رێگەى بەياننامەيەكەوە ناوەڕۆكى دەقى گەيشتنى ئيدارەى ئەمريكا، ئازەربايجان و ئەرمينيا بە رێككەوتن لەسەر ئاگربەستێكى مرۆيى راگەياند.
لەم چوارچێوەيەدا، ئاگربەستى مرۆيى لە نێوان ئازەربايجان و ئەرمينيا رۆژی ٢٦ تشرینی یەکەم لە كاتژمێرى ٨:٠٠ى بەيانى بە كاتى ناوخۆيى دەچێتە بوارى جێبەجێكردنەوە.