Hakan Çopur,Dildar Baykan
28 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2019
واشتنتۆن - AA
سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ رايگەياند كە لە ئۆپەراسيۆنێكدا توانرا سەردەستەى رێکخراوی تيرۆريستى داعش، ئەبوبەكر بەغدادیى بكوژن.
دۆناڵد ترەمپ لە كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانییدا لە كۆشكى سپى، ئاشكرایكرد دوێنى شەو لە ئاكامى ئۆپەراسيۆنێكدا ئەبوبەکر بەغدادی-يان كوشتووە و گوتى: "ئەبوبەكر بەغدادیی كوژرا، وەك ترسنۆكێك كوژرا، ڕاكردن و گريانەوە".
ترهمپ زانيارى وردترى لەسەر ئۆپەراسيۆنەكە دا و باسى لەوەكرد كە بەغدادیى ڕايكردووەتە ناو تونێلێكەوە و سەگەكانى K9 ئەمريكی دوایكهوتوون و گوتى:" بەغدادیی ئێلەگە بۆمبرێژكراوەكهى بەرى تەقاندەوە. ئەنجامى پشكنینی DNA دهركهوت كە كوژراوەكە خودی بەغدادیی بووە".
جەختى لەوەشكردەوە ماوەى چەند هەفتەيەكە رادارەكانيان لە سەر بەغدادیى-يە. هەوەها سوپاسى توركيا، رووسيا، سووريا و عێراق كرد لەبەر ئەوەى هەماهەنگ بوونە لە ئەنجامدانى ئۆپەراسيۆنەكە.
سەرۆكى ئەمريكا سەبارەت بە ڕۆڵى توركيا لە ئۆپەراسيۆنەكەدا گوتى: "لەگەڵ توركيادا باسى ئەو بابەتەمان كرد، دەيانزانى بۆ كوێ دەچين، ئاسمانى ئەوانمان بەكارهێنا، هيچ كێشە نەهاتە رێگەمان، زۆر هاوكار بوون".
- "ئەمريكا، سەردەستەى ژمارە يەكى تيرۆرى جيهانى به سزا گهیاند"
دۆناڵد ترەمپ، رايگەياند كە ئەمريكا ساڵانێكە بە دواى بەغدادى دەگەڕێت و گوتى: "ئەمريكا، سەردەستەى ژمارە يەكى تيرۆرى جيهانى به سزا گهیاند. كوشتن يان دەستگيركردنى بەغدادیى كارى هەرە لەپێشینەى ئاسايشى نيشتمانى ئەمريكا بوو".
باسى لەوەشكرد كە لەكاتى ئۆپەراسيۆنەكەدا هيچ سەربازێكى ئەمريكى نە كوژراون و گوتى: " بەغدادیى كاتێك كە چووە ناو تونێلێك كوژرا. بە درێژايى رێگا دەگريا و دهینووزاند. ١١ منداڵ بەبێ ئەوەى برينداريش بن لە ماڵەكە دەركران. بەغدادیى سێ منداڵى بچووكى راكێشا بەدواى خۆيدا. ئەوانيش كوژران. كاتێك كە گەيشتە كۆتايى تونێلەكە سەگەكانمان بە دوايهوه بوون. ئێلەگەكەى تەقاندەوە و خۆى و سێ منداڵەكەى كوشت".
ترەمپ سەبارەت بە ماوە و دەستكەوتەكانى ئۆپەراسيۆنەكە جگە لە كوشتنى بەغدادى گوتى: "نزيكەی دوو كاتژمێر لەوێدا ماينەوە. پاش كۆتاييهاتنى ئەركەكە، بڕێكى زۆر بەڵگە و ماددەمان دەستكەوت. زۆرترين و گرنگترين زانيارى كە بە دوايدا دەگەڕاين لەسەردروستبوونى داعش و پلانى داهاتوويان بەدەستمان كەوت. كوشتنى بەغدادیى، بەڵێنى ئەمريكا نيشاندەدات لەسەر گەڕانى بێوچان بە دواى سەردەستەى تيرۆريستان، سەركەوتن بەسەر داعش و رێكخراوە تيرۆريستیيەكانى ديكەدا".
سەرۆكى ئەمريكا جەختى لەوەكردەوە كە ئۆپەراسيۆنەکە بە هەماهەنگى و رەزامەندیى وڵاتەكانى ديكە ئەنجامدراوە و گوتى: "دەمەوێ سوپاسى هەريەك لە توركيا، رووسيا، سووريا و عێراق بكەم. سوپاسى كوردەكانى سووريا (يەپەگە/پەكەكە) دەكەم. ئەمە زۆر ئەركێكى مەترسيدار بوو. هەروەها دەمەوێ سوپاسى بەرپرسى هەواڵگرييەكان بكەم كە هاوكار بوون لە سەركەوتنمان لەم رێگە سەختەدا. جگە لەوە دەمەوێ سوپاسى سەربازەكانى ئەمريكا بكەم كە دوێنێ شەو لەو ئۆپەراسيۆنەدا بەشداربوون".
دۆناڵد ترەمپ، بەردەوام بوو لەسەر باسكردنى گرنگى ئۆپەراسيۆنەكە بۆ ئەمريكا و هەموو جيهان و گوتى: "دوێنێ شەو بۆ گشت جيهان شەوێكى زۆر گرنگ بوو. بكوژێك كە رێگاى كوشتن و نەهامەتيى زۆرى كردەوە، بە شێوازێكى توند لەسەر زەوى سڕايەوە. چيتر بەهيچ شێوەيەك ناتوانێت زيان بگەێنێتە پياوێكى بێتاوان، ژنێك يان منداڵێك. هەر وەك سەگێك، وەك ترسنۆكێك مرد. جيهان ئێستا زۆر ئارامە".
- كاتژمێرێك و ١٠ خولەك فڕين
- سەرۆكى ئەمريكا رايگەياند كە ئۆپەراسيۆنەكە لە رێگەى هەشت هێليكۆپتەرەوە ئەنجامدراوە كە بۆ ماوەى نزيكەی كاتژمێرێك و ١٠ خولەك فڕيون كه لە ژوورى ئۆپەراسیۆنەکان لە كۆشكى سپى-يەوە لەگەڵ بەرپرسەكان چاودێرييان دەكرد.
دۆنالد ترەمپ باسى لەوەشكرد كە هێليكۆپتەرەكانيان بە نزمى فڕيون لە ناوچەكانى فڕينى ژێر دەستى رووسيا، توركيا و سووريا. ترەمپ ئەو ٧٠ خولەكە فڕينەى چوون و هاتنەوەى بە مەترسيدارترين بەشى ئۆپەراسيۆنە نهێنييەكە دانا و باسى لە دهستڕێژ كرد لێیان لەو ماوەيەدا.
- "توركيا خهڵكی زۆرى لەدەستداوە"
ترەمپ ئاماژەى بەوە كرد كە لە باكوورى سوورياوە هێرشى زۆر كراوەتە سەر توركيا و گوتى: "ئێمە دەڵێين باكوورى سووريا ناوچەيەكى ئارامە، بەڵام ئەوێ جگە لە ئارامى هەموو شتێكە. لە رێگەى ئەو هەڕەشانەى كە لەوێوە هاتوون توركيا خهڵكی زۆری لەدەستدا. توركيا بەهۆى ئەو هەڕەشانەى كە لەو ناوچەيەوە دێت هەزارەها هاووڵاتیى كوژران. توركيا لە زووەوە دەيەوێت ئەو ناوچەى ئارامە دروستبكرێت، زۆر دلخۆشم كە توانيومە هاوكارييان بكەم. بەڵام چيتر نامەوێ سەربازەكانمان لەوێ بن".
- هەر لەوێ پشکنینی DNA بۆ كرا
سەرۆكى ئەمريكا دەربارەى لاشەى بەغدادیى، ئاماژهی بهوهكرد سەربازەكانيان لاشەكەى بەغدادیى-يان ناسيوەتەوە و دواى تەقينەوەكە پشکنینی DNA بۆ كراوە و پارچەكانى لاشەى بەغدادیى لەلايەن سەربازەكانيانەوە هێنراوەتەوە. ترەمپ گوتيشى:"هەر لەوێ، لە شوێنى خۆى پشکنینی DNA بۆ كرا و پاش نزيكەى ١٥ خولەك دڵنيا بووينەوە كە ئەو تەرمە تەرمى خودى بەغدادیيە".
دۆناڵد ترەمپ، باسى لە دوو هاوسهرهكهی بەغدادیى كرد كە ئەوانيش ئێلەگى بۆمبڕێژكراويان لەبەردا بووە بەڵام ئەوەى ئەوان نەتەقيوەتەوە و ئەوان بەهۆى تەقينەوەكەى بەغدادیى گيانيان لەدەستداوە.
جگە لەوەش ترەمپ تیشكی خستهسهر ئهوهی يەپەگە/پەكەكە كه ئهو به "كوردەكانى سووريا" ناویبردن، هاوكاريان بوونە لە ئۆپەراسيۆنەكەدا.
سەرۆكى ئەمريكا سەباەت بە ڕۆڵى توركيا لە ئۆپەراسيۆنەكەدا گوتى: "توركيا، دەيانزانى بۆ كوێ دەچين، هيچ كێشە نەهاتە رێگەمان، زۆر هاوكار بوون".