Ruslan Rehimov
15 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2020
باکو - AA
راوێژکاری سەرکۆماری ئازەربایجان، حیکمەت هاجیێڤ رایگەیاند کە ١٠ رۆژی دیکە ماوەیان داوە بە ئەرمینیا بۆ چۆڵکردنی شاری کەلبەجەر-ی داگیرکراو.
حیکمەت هاجیێڤ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا باسی لەوە کرد کە حکوومەتی ئەریڤان بەنێوەندگیری رووسیا داوای ماوەیەکی زیاتری کردووە بۆ دەرچوون لە شاری کەلبەجەر و ئازەربایجان-یش ماوەکەی تا ٢٥ی تشرینی دووەم درێژکردووەتەوە.
راوێژکاری سەرکۆماری ئازەربایجان ئەوەشی خستەڕوو کە کەشوهەوای ناوچەکە سەخت بووە، تاکە رێگای ئەوەیش زۆد-ڤارنینیس-ە کە تەسکە، ئازەربایجانیش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە ماوەی داوە بە ئەرمینیا بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی.
حیکمەت هاجیێڤ هەروەها باسی لەوە کرد کە ئەرمەنەکان بەشێوەیەکی نایاسایی لە شارەکە نیشتەجێ بوون لە دوای داگیرکردنی لە ١٩٩٣دا.
ئازەربایجان و ئەرمینیا بە نێوەندگیری رووسیا لە ١٠ی تشرینی دووەمدا رێککەوتن، بەپێی ئەو رێککەوتنەش سوپای ئەرمینیا تا ١٥ی تشرینی دووەم کەلبەجەر جێدەهێڵێت.