Rewa Mahmut Hasan,Sarmand Hameed
25 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2016
یەریڤان
دوای ئەوەی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەرمینیا، رابەری جیھانی كاتۆلیك پاپا فرانسیس سەردانی شاری گومروی کرد و مەڕاسیمێکی ئایینی رێکخست.
لە دووهەمین رۆژی سەردانەکەیدا بۆ ئەرمینیا، پاپا فرانسیس لە یەریڤان لەگەڵ سەرکۆماری ئەو وڵاتە سەرج سارکیسیان کۆبووەوە و سەردانی مەزاری قوربانیانی بەناو ڕەشەکووژی ئەرمەنییەکانی ١٩١٥ ی کرد و دواتر بە بەشداری ١٠ هەزار کەس لە شوێنکەتووانی ئایینی کاتۆلیکی لە شاری گومرو مەراسیمێکی ئایینی رێکخست.
لەلایەکی ترەوە گوتەبێژی ڤاتیکان راهیب فەدەریکۆ لۆمباردی لەکاتی وەڵامدانەوەی پرسیاری رۆژنامەنووسان باسی لە بەکارهێنانی دەستەواژەی "ڕەشەکوژی" کرد لەلایەن پاپا فرانسیسەوە کە لە رۆژی رابردوو بەکاریهێنابوو .
لۆمباردی ئاماژەی بەوەدا کە ڤاتیکان ئامانجی سارێژکردنی برینەکانە لەکاتێکدا پەیوەندییەکی باشی هەیە لەگەڵ تورکیا و هەوڵی زەمینەسازی دەدات بۆ ئاشتی.
رۆژی رابردوو لەمیانی لێدوانێکی هاوبەشدا لەگەڵ سەرکۆماری ئەرمینیا، پاپای ڤاتیکا لەبارەی رووداوەکانی ١٩١٥ ی ئەرمەنییەکان دەستەواژەی رەشەکوژی بەکارهێنابوو، هاوکات بە کارێکی دژە مرۆڤانەی سەدەی رابردووی ناوبردبوو .
ئەمڕۆش یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا نورەدین جانکیلی کاردانەوەی خۆی نواند بەرامبەر بە گوتەکانی پاپا و بە شوێنکەوتووی هزی خاچپەرستی ناوزەد کرد.