Emre Aytekin
11 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە- AA
وێڕای هەموو رێوشوێنەکان تا ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان نەتواندراوە رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) بگیرێت.
وەزارەتی تەندروستی هیندستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە هەزار و ٢٠٩ توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە ٧٦ هەزار و ٢٧١ کەس.
هەروەها ٩٦ هەزار و ٥٥١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) تۆمار کراون کە ئەمە بەرزترین ژمارەیە تا ئێستا لە ماوەی رۆژێکدا لە وڵاتێک تۆمار کرابێت، بەمەش ژمارەی توشبووان گەیشتوەتە چوار ملیۆن و ٥٦٢ هەزار و ٤١٥ کەس.
لە کۆی دانیشتوانی هیندستان کە ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن کەسە، سێ ملیۆن و ٥٤٢ هەزار و ٦٦٣ کەسیان توشی کۆرۆنا بوون.بەگوێرەی ئەو ئامارانەی ماڵپەڕی "Worldometer" بڵاوی کردونەتەوە، هیندستان لە دوای ئەمریکا لەرووی زۆری ژمارەی توشبووانی کۆرۆناوە لە ریزبەندی دووەمدا دێت.
- ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە بەڕازیل چوار ملیۆن و٢٣٩ هەزاری تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستی بەڕازیل نوێترین ئامارەکانی توشبووانی ڤایرۆسەکەی بڵاو کردەوە.
بەپێی ئامارەکان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ژمارەی ئەو توشبووانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە ٩٢٢ کەس زیادی کردوە و گەیشتوەتە ١٢٩ هەزار و ٥٧٥ کەس.
هەروەها ٤٠ هەزار و ٤٣١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و ژمارەی توشبووان گەیشتوەتە چوار ملیۆن و ٢٣٩ هەزار و ٧٦٣ کەس.
وڵاتی بەڕازیل لەڕووی زۆری ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) و حاڵەتەکانی گیان لەدەستدانەوە لە دوای ئەمریکا و هیندستان لە ریزبەندی سێیەمی جیهاندایە.
- لە مەکسیک ٦١١ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا
بەهەمان شێوە وەزارەتی تەندروستی مەکسیک لە بارەی دواین ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایادا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ٥٥٤ کەس زیادی کردوە و گەیشتوەتە ٦٩ هەزار و٦٤٩ کەس.
ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکەش چوار هەزار و ٨٥٧ کەس زیادی کردوە و گەیشتوەتە ٦٥٢ هەزار و ٣٦٤حاڵەت.
جێی وەبیرهێنانەوەیە یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) لە ٢٨ی شوباتدا لە مەکسیک تۆمار کرا و لە ١٩ی ئاداردا یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە روویدا.