Laith Al-jnaidi,Gülşen Topçu
11 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2020
عەمان - AA
لە شاری ئەلزەرقا لە ناوەڕاستی ئوردن، تەقینەوەیەکی گەورە روویدا و دواتر ئاگر کەوتەوە.
رۆژنامەی ئەلغەد لە هەواڵێکیدا کە بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمنی کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە رایگەیاند کە لە ناوچەی ئەلقەباوی سەربە زەرقا، تەقینەوەیەکی گەورە لە کەمپێکی تۆپهاوێژی سەربە سوپا روویداوە، هێزە ئەمنییەکانیش هەوڵیانداوە ئەو ئاگرە بکوژێننەوە کە لە ئەنجامی تەقینەوەکە کەوتووەتەوە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا ژمارەیەکی زۆر دیمەنی ئەو تەقینەوەیە بڵاوکرایەوە کە هێشتا هۆکاری روودانەکەی دیار نییە.