Dmitri Chirciu
25 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2021
یه‌ریڤان- AA
دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌رمینیا داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵات، نیكۆڵ پاشینیان كرد ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه، لایه‌نگرانی هه‌ریه‌ك له ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له یه‌ریڤانی پایته‌خت گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییان سازكرد.
نیكۆڵ پاشنیان له گۆڕه‌پانی كۆماریی له‌گه‌ڵ پشتیوانانی كۆبوونه‌وه و ئه‌و چین و توێژانه‌ش كه لایه‌نگری داواكارییه‌كه‌ی سوپا بوون له پاشینیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه، له‌گۆڕه‌پانی ئازادیی گردبوونه‌وه.
له‌و خۆپیشاندانانه‌دا كه هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان تیایدا كرد، پشتیوانانی پاشینیان و نه‌یارانی ناوه ناوه رووبەڕووی یەکتر دەبوونەوە.
هاوكات له میانی گوتارێكدا له گۆڕه‌پانی كۆماریی، نیكۆڵ پاشینیان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد سوپا به‌ستراوه به گه‌ل و به خودی خۆیه‌وه.
پاشینیان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ناتوانێت گرفته‌كانی وڵاته‌كه چاره‌سه‌ر بكات و رایگه‌یاند: "ته‌نها گه‌ل ده‌توانێت بڕیار له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی من یان ده‌ست لهكارنهكێشانهوهم بدات. گه‌لی ئه‌رمینیا رێگه به كوده‌تای سه‌ربازیی نادات".
باسی له‌وه‌شكرد به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ سهركۆمار، ئارمێن ساركسیان تاوتوێی ئه‌و دۆخه‌یان كردووه كه له وڵات هاتووه‌ته ئاراوه و ئاشكرایكرد به ئارمێن ساركسیان-ی راگه‌یاندووه ناوبراو پێویسته ئه‌و بڕیارنامه‌یه واژوو بكات كه سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا، ئۆنیك گاسپاریان له ئه‌ركه‌كه‌ی دوورده‌خاته‌وه.
نیكۆڵ پاشینیان رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر سهركۆمار ئه‌مه واژوو نه‌كات، ئه‌وا مانای وایه پشتیوانیی كوده‌تا ده‌كات. ئه‌مه بژارده‌یه‌كی زۆر ئاسانه".
پاشینیان داوای له سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای وڵاته‌كه‌ی كرد ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ببێت و رایگه‌یاند: "رێگه ناده‌م گاسپاریان سوپا له دژی گه‌ل هانبدات. پێویسته كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌ی سوپا ئه‌و ئه‌ركه له ئه‌ستۆ بگرن".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه پێشتر پێشنیازی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختەی په‌رله‌مانی كردووه و له‌سه‌ر خواستی پشتیوانانی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و بیرۆكه‌یه بووه.
- "هێنانه ناوه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان بۆ نێو پرۆسه‌ی سیاسیی قبوڵنه‌كراوه"
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌رمینیا بڵاویكرده‌وه، سوپای وڵاته‌كه، سنووره‌كان ده‌پارێزێت و ده‌سته‌به‌ری ئاسایش ده‌كات.
له راگه‌یاندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وهزارهكهتهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "هێنانه ناوه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان بۆ نێو پرۆسه‌ی سیاسیی قبوڵنه‌كراوه. هه‌ر هه‌وڵێكی هاوشێوه ده‌بێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سه‌قامگیریی و ئارامیی وڵات. وه‌زاره‌تی به‌رگریی كاردانه‌وه‌ی پێویست له‌باره‌ی ئه‌و كرده‌وانه نیشان ده‌دات".
سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌رمینیا، ئۆنیك گاسپاریان و فه‌رمانده باڵاكانی سوپا، راگه‌یاندراوێكیان بڵاوكردبوویه‌وه و داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، نیكۆڵ پاشینیان-یان كردبوو.
له‌به‌رامبه‌ردا نیكۆڵ پاشینیان، راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سوپای وه‌ك هه‌وڵی كوده‌تا ناوبردبوو، و رایگه‌یاندبوو كه گاسپاریان-ی له پۆسته‌كه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه.