Tufan Aktaş
03 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2021
ئەبوجا - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ له كیشوه‌ری ئه‌فریقا، حه‌وت ملیۆن و ٩١٩ هه‌زار کەسی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ماڵپەڕى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێیەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له سه‌رتاسه‌ری كیشوه‌ره‌كه‌دا، ژماره‌ی تووشبووان بەرزبووەتەوە بۆ حه‌وت ملیۆن و ٩١٩ هه‌زار و ٢٢٨، هه‌روه‌ها ١٩٨ هه‌زار و ١٨٧ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
حه‌وت ملیۆن و ٤٣ هه‌زار و ٧٢٢ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
زۆرترین حاڵه‌تەکانی تووشبوون له كیشوهرهکە له كۆماری باشووری ئه‌فریقا، مه‌غریب، تونس، لیبیا، میسر و ئه‌سیوپیا تۆماركراون.
زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش له كۆماری باشووری ئه‌فریقا، تونس و میسر تۆمار كراون.
به‌پێی داتاكانی بنكه‌ی بەرگرتن و كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌فریقا، تا ئێستا زیاتر له ١٣٧ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار دۆزی ڤاكسینی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته ئه‌م كیشوه‌ره و نزیكه‌ی ١٠٤ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.