Sayed Khodaiberdi Sadat, Mustafa Melih Ahıshalı
07 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2021
كابول - AA
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی "ده‌ستوه‌ردانی پاكستان له پێكدادانه‌كانی په‌نجشیر" بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاڵیبان، سه‌دان كه‌س له كابول پایته‌ختی ئه‌فغانستان خۆپیشاندانیان دژبە حكوومه‌تی پاكستان ئه‌نجام دا.
خۆپیشانده‌ران كه له ناوچه‌ی خێرخانه گردبووبوونه‌وه تا به‌رده‌م كۆشكی كۆماریی رێگه‌یان پێوا.
خۆپیشانده‌ران به گوتنه‌وه‌ی دروشم دژبە پاكستان، پانكارتهكانی "ئازادی" و "پاكستان له ئه‌فغانستان بڕۆ ده‌ره‌وه"یان به‌رز كردبووه‌وه و له‌لایه‌ن تاڵیبانیشهوه ته‌قه‌یان لێ كرا.
دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران چوونه ناو كۆڵانه‌كانه‌وه، كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كه هات.