Mohammed Baqi Hussein
21 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2016
كابول - AA
لەئاکامی هێرشیکی خۆکوژی بۆسەر حوسینییەی باقر عەلومی له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، 27 کەس کوژران.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ئه‌نجامی هێرشەکەدا هەروەها 35 کەس بریندار بوون.
دوای هێرشەكه ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنی تەقینەوەکە.
شایه‌تحاڵانی رووداوه‌كه رایانگه‌یاندووه، خۆكوژه‌كه له‌ناو حوسینییەكهدا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی خۆی له ئەنجامدانی هێرشەکە رانه‌گه‌یاندووه.