Mehmet Alaca
07 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2021
بانگكۆك – AA
حكوومه‌تی یه‌كڕیزی نیشتمانیی كه خۆی وه‌ك "حكوومه‌تی سێبه‌ر" ده‌ناسێنێت و له دژی ئیداره‌ی سه‌ربازیی له میانمار ده‌وه‌ستێته‌وه، داوای له هاووڵاتییان كرد كه له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته رابپه‌ڕن.
جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی یه‌كڕیزی نیشتمانیی، دوا لاشی لا له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییەکان رایگه‌یاند "ده‌مانه‌وێت له هه‌موو گوند، شاره‌دێ و شارێك رابپه‌ڕن و باری لهناكاوم راگه‌یاندووه. با فه‌رمانبه‌ران نه‌چنه سه‌ر كاره‌كانیان. كاتی شۆڕشی گه‌له و پێویسته سه‌رباز و پۆلیس بێنه ریزی هێزه‌كانی به‌رگریی گه‌له‌وه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی یه‌كڕیزیی نیشتمانیی، ماهن وین خاینگ رایگه‌یاندووه كه بۆ رووخاندنی ئیداره‌ی سه‌ربازیی بڕیاری راپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌رییان داوه.
سوپای میانمار بەتۆمه‌تی ئه‌نجامدانی فرتوفێڵ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی هەشتی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٠ و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له‌و وڵاته، یەکی شوبات ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرت.