Mohammed Baqi Hussein
06 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2016
لەئاكامی هێرشێك بۆسەر شوێنكارێكی توركی لە كابولی پایتەختی ئەفغانستان، دوو كەس كوژران و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئانادۆڵو كەوتووە، هێرشەكە لەكاتی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی خاوەنەكانی شوێنكارەكەدا ئەنجام دراوە و كوژرانی دوو هاووڵاتی توركیا و بریندار بوونی دوو هاوڵاتی دیكەی توركیا و ئەفغانستانیەكی لێكەوتۆتەوە.
بەگوتەی شایەتحاڵان، شەوی رابردوو دوو كەسی چەكدار هەڵیانكوتاوەتە سەر شوێنكارەكە و تەقەیان كردووە.
هێشتا بەرپرسانی ئەو وڵاتە روونكردنەوەیان لەسەر رووداوەكە نەداوە و هیچ لایەنێكیش هێرشەكەی لەئەستۆ نەگرتووە.
لەلایەكی دیكەوە و نزیكەی سەعاتێك دوای هێرشەكە، بانگەشەی ئەوە كرا كە لە ناوچەی قەڵای فەتحوڵڵای كابول هاووڵاتییەكی توركیا رفێنراوە.