Safvan Allahverdi,Hemın Othman Mohammed
26 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا به‌هۆی كڕینی سیستمی به‌رگری S-400 له رووسیا په‌یوه‌ست نییه به كاته‌وه.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا له بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئۆرتاگوس وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی سزای ''یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌رێگه‌ی سزاكان دژ به نه‌یار و دوژمناكانی ئه‌مریكا'' (كاتسا) كه ئاماژه به‌وه ده‌كرێت به‌سه‌ر توركیادا دهسەپێندرێت، ئۆرتاگوس رایگه‌یاند كه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان له‌و باره‌یه‌وه درێژه‌ی هه‌یه.
ئۆرتاگوس باسی له‌وه كرد كه سزاكان په‌یوه‌ست نین به كاته‌وه و، گوتی: ''سه‌رۆك (دۆناڵد تره‌مپ) له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه (مایك پۆمپیۆ) راوێژ ده‌كات و هیچ به‌روارێك نییه بۆ بڕیاردان. ده‌مه‌وێت ئه‌و بابه‌ته بۆ سه‌رۆك و وه‌زیر جێبهێڵم''.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئۆرتاگوس سه‌رنجی خسته سه‌ر رۆڵی گه‌وره‌ی توركیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا وه‌ك ئه‌ندامێكی ناتۆ و، باسی له‌وه كرد كه گفتوگۆ دیپلۆماسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته درێژه‌ی هه‌یه.
گوتیشی: ''ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تا ئێستا ناومانن گرنگن. سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌ندامی ناتۆدا دۆخێكی زۆر زۆر جددیه. هه‌ركاتێ سه‌رۆك و وه‌زیر گه‌یشتنه بڕیارێك له‌باره‌ی سزای كاتسا ئه‌وا دڵخۆش ده‌بم به بڵاوكردنه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌ی پێویست''.