Dildar Baykan,Mohammed Baqi Hussein
26 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2019
نیویۆرك - AA
له‌ئه‌نجامی ئه‌و شه‌پۆله به‌هێزه‌ی با و باراندا كه باشووری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای گرتووه‌ته‌وه، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی هه‌واڵی مێدیاكانی ئه‌مریكا، شه‌پۆلێكی به‌هێزی با و باران باشووری ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه و كاریگه‌ریی نه‌رێنیی كردووه سه‌ر ژیانی دانیشتوانی ناوچه‌كه.
له ویلایه‌تی ته‌كساس دایكێك و دوو منداڵ كه له‌نێو ئۆتۆمبێلێكدا گیران خواردبوو، گیانیان له‌ده‌ستدا.
له لویزیاناش له‌ئه‌نجامی شکانی دره‌ختێك به‌سه‌ر ماڵێكدا، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.