Mohammed Baqi Hussein
21 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2016
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بۆ ھێرشە تیرۆریستییەکەی شاری عەنتاب، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد.
پەیامەکەی پوتین لە ماڵپەری فەرمی کریملیندا بڵاو کراوەتەوە کە تێدا ھاتووە: "ئەم ھێرشە کە ئاھەنگێکی کردە ئامانج، جارێکی دیکە رووی تیرۆریزمی نیشاندا کە یاساکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەھاکانی ئەخلاقی ناناسێت. رووداوەکە جارێکی دیکە ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا پێویست بە ھەماھەنگی راستەقینە ھەیە. لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا ئامادەی بەرەو پێشبردنی ھەموو جۆرە ھەماھەنگییەکین لەگەڵ ھاوبەشە تورکەکانمان".
پوتین لە پەیامەکەدا هەروەها سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیان کردووە و ھیوای بەپەلە چاکبوونەوەیشی بۆ برینداران خواستووە.
سه‌ركۆماری فەڕه‌نسا فرانسوا ئۆلاند، په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی عه‌نتابی به‌توندی ئیدانه كرد.
كۆشكی ئهلیزیێە له نووسراوێکدا رایگه‌یاند: "ئۆلاند به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستییه‌ی كردووه كه ئێواره‌ی دوێنێ ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریی كرده ئامانج و گیان له‌ده‌ستدانی لانیكه‌م 50 كه‌سی لێكهوتهوه. فەڕه‌نسا پرسه و سه‌ره‌خۆشی له به‌رپرسان و گه‌لی توركیا ده‌كات. پشتیوانی هه‌موو ئه‌وانه‌ین كه دژایه‌تیی تیرۆر ده‌كه‌ن".
ئۆلاند هه‌روه‌ها له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ریشه‌وه په‌یامی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی بڵاوكرده‌وه.
سه‌ركۆماری قوبروسی توركیا، مسته‌فا ئاكنجی-ش لای خۆیه‌وه لهپهیامێكدا ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی عه‌نتابی كرد.
ئاكنجی له‌په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "دڕنهیی تیرۆر ئه‌مجاره له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له عه‌نتاب خۆی ده‌رخست. ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستییه ده‌كه‌م".
له‌لایه‌كیتره‌وه سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد.
عه‌لیێڤ له په‌یامێكیدا كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری وڵاته‌كه‌یدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، نیگه‌رانیی و هاوخه‌میی خۆی ده‌ربڕیوه.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئوردن، محه‌مه‌د موئمینی لهپهیامهكدا كه له ئاژانسی هه‌واڵیی Petra بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی عه‌نتابی كردووه.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژه‌كه پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ توركیا ده‌ربڕیووە و پرسه و سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی توركیا كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بهحرێنيش لهپهیامهكدا كه ئاژانسی BNA بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وێڕای پرسه و سه‌ره‌خۆشی، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه په‌لاماره‌كه ئاسایش و سه‌قامگیریی توركیای كردووه‌ته ئامانج.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ریش نووسراوێکى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا، پشتگیریی خۆی بۆ هەوڵه‌كان له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی توركیا دووپاتكردووەتەوه.