Mohammed Baqi Hussein
16 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2016
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، ئاشتۆن كارته‌ر سوپاسی هێزه به‌شداربووه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی پاككردنه‌وه‌ی منبج له داعش كرد و سوپاسی توركیاشی كرد بۆ هاوكارییه‌كانی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا.
كارته‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراوی له‌باره‌ی گرتنه‌وه‌ی منبجەوه بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه "به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵكی منبج، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی منبج، هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی سووری و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له پاككردنه‌وه‌ی منبج له داعش، سوپاسیان ده‌كه‌م".
كارتهرههورهها نووسیویه‌تی "سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی منبج یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له لاوازكردنی داعش له ره‌ققە و زه‌مینه‌سازی ده‌بێت بۆ ئامانجی دواترمان كه شكاندنی داعشه له ره‌ققە. هه‌روه‌ها سوپاسی حكوومه‌تی توركیا ده‌كه‌م بۆ ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی پێشكه‌شی كردین له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا."
كارته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه له‌مه‌ودوا كاری سه‌ختی دانیشتوانی منبج ده‌ست پێ ده‌كات كه خه‌ریكی بنیاتنانه‌وه‌ی ماڵه‌كانیانن و داوای له هاوپه‌یمانانیش كردووه هاوكاری پێشكه‌شی خه‌ڵكی شاره‌كه بكه‌ن. هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه کە هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بن له كاره‌كانیان بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا له‌ڕێگه‌ی هێزه راهێنراوه‌كانی ناوچه‌كه‌وه.