Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
20 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
به‌شی پۆلیسی فایرفاكسی سه‌ر به ویلایه‌تی ڤێرجینایی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نیبرای كچه موسڵمانی ته‌مه‌ن 17 ساڵان، به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێی سه‌ر شه‌قامه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پۆلیسی فایرفاكس وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
گوته‌بێژی پۆلیس گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كچه موسڵمانه‌ی به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێی سه‌ر شه‌قامه‌وه به رووداوێكی تراژیدیایی ناوزه‌ند كرد و، رایگه‌یاند: "له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجاممانداوه نه‌گه‌یشتووین ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و كچه‌ی بووه‌ته قوربانیی به‌هۆی ئایین یان ره‌گه‌زییه‌وه كرابێته ئامانج".
پۆلیس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له كاتی رووداوه‌كه‌دا نیبرا به‌پێی رۆیشتووه، به‌ڵام هه‌ندێ كه‌س له گرووپه‌كه ده‌ڵێن كه به‌سه‌ر باسكیلهوه بووه، له‌و كاته‌شدا له‌گه‌ڵ شۆفێرێكدا كه به شه‌قامه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه تووشی ده‌ماقاڵێ بووه.