Ramal Abdullah Mahmood
20 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2017
ئیستانبوڵ – AA
لە شارەکانی پیرانشار، سەردەشت، مەهاباد، بۆکان و تیکاب ٤٠ کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیرکران.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی میهر، پەرلەمانتاری ئێران لە بازنەی ئورمیە نادر قازیپور بە رۆژنامەوانانی راگەیاندووە، لە میانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک لە شارەکانی پیرانشار، سەردەشت، مەهاباد، بۆکان و تیکاب ٤٠ کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیرکران.
قازیپور ئاماژەی بەوە کردووە کە ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن یەکەکانی هەواڵگری ئێرانەوە ئەنجامدراوە و دەستیش گیراوە بە سەر ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێک تەقەمەنی. ئەوەشی خستە روو کە لێپرسینەوە لەگەڵ گومانلێکراوان دەکرێت بەوەی داخۆ پەیوەندییان بە لایەنە دەرەکییەکانەوە هەیە.