Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
19 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2017
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له نزیك ته‌نف(خاڵی سنووریی ئەلوەلید) هێرشێكی ئاسمانیان كردووه‌ته سه‌ر كاروانێكی سه‌ربه رژێمی سووریا.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، به‌رپرسێكی باڵای پنتاگۆن باسی له‌وه كرد كه فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا له نزیك شارۆچكه‌ی ته‌نف لە باشووری سووریا، هیرشیان كردووه‌ته سه‌ر كاروانێكی سه‌ربه رژێمی سووریا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پنتاگۆن گوتیشی: "پشتراستی ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه له نزیك ته‌نف هێرشی ئاسمانیی كراوه‌ته سه‌ر كاروانێكی سووریا. روونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به ورده‌كارییه‌كه‌ی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".
- "روونكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێودەوڵه‌تی دژ به داعش"
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی نێودەوڵه‌تی دژ به داعش به رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا له نزیك ناوچه‌ی ته‌نف لە باشووری سووریا، هیرشیان كردووه‌ته سه‌ر كاروانێكی پشتیوانی رژێمی سووریا.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، بهرپرسەکەی پنتاگۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌لسه‌نگاندنه‌كان له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هێرشه‌كه‌وه درێژه‌ی هه‌یه، له ناوچه‌كه‌دا ئه‌مریكا ده‌وروبه‌ری 100 سه‌ربازی هه‌یه و، ئه‌مریكا ماوه‌یه‌كی زۆر له ناوچه‌كه‌دا مه‌شق به یه‌كه‌كان ده‌كات دژ به داعش.
ئەو به‌رپرسه‌ی پنتاگۆن ئه‌ویشی خسته‌ڕوو كه كاروانی پشتیوانیه‌كه‌ی رژێم به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی قه‌لغان له ناوچه جیاكروهكه پێداویستی و ئامێری كاركردنی بۆ ناوچه‌كه گواستووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌پێی چەند هه‌واڵێک كه له میدیای ئه‌مریكادا بڵاوبووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه هێزه‌كانی پشتیوانی رژێم به 27 ئۆتۆمبێل به قوڵایی 25 كیلۆمەتر چوونه‌ته ناوچه‌ی ته‌نف(خاڵی سنووریی ئەلوەلید).
له هه‌واڵه‌كاندا باس له‌وه كراوه كه فڕۆكه‌یه‌كی بێ چه‌كی جۆری SU-22ی سه‌ربه رژێم هه‌وڵیداوه بچێته ناوچه‌كه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی جۆری F-22 Raptor ئه‌مریكاوه ریگری لێكراوه.
ئه‌مریكا، له كه‌مپێكی ناوچه‌ی ته‌نف(خاڵی سنووریی ئەلوەلید) كه ده‌كه‌وێته سنووری عێراق، سووریا و ئورده‌ن و له‌ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆندایه مه‌شق به هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی دژ به داعش ده‌كات.
مانگی رابردوو كاتێک داعش هێرشی كرده سه‌ر كه‌مپه‌كه، سه‌ربازانی ئه‌مریكی و یه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن رووبه‌ڕووی بوونه‌وه.له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپه‌یمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش له 18ی ئایار هیرشیان كرده سه‌ر كاروانێكی پشتیوانی رژێمی سووریا كه به‌ره‌و ناوچه‌ی جیاكراوه پیشڕه‌وی ده‌كرد، كه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ته‌نف(خاڵی سنووریی ئەلوەلید) دروستكراوه. ئه‌و پیشڕهویه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێودەوڵيتی دروست ده‌كرد كه له‌و سنوورەن. ئه‌و هه‌نگاوه‌یش دوای ئه‌وه نرا كه رووسیا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه پشتیوانیه‌كانی رژیمی سووریا، له‌گه‌ڵ نیشاندانی هێزی هاوپه‌یمانی و ته‌قه‌ی ئاگاداركردنه‌وه".