Mohammed Baqi Hussein
19 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2017
تاران - AA
له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا كاتژمێر 8:00 به‌كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته، پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و ئه‌نجوومه‌نی شار و گونده‌كان ده‌ستیپێكرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له 63 هه‌زار بنكه‌ی ده‌نگدان، 130 هه‌زار سندوق دانراوه و بڕیاره ده‌نگدان تا كاتژمێر 8:00 ئێواره به‌رده‌وام بێت.
له ئێران ته‌مه‌نی ده‌نگدان له 18 ساڵییه‌وه ده‌ست پێده‌كات و 56 ملیۆن و 410 هه‌زار و 234 ده‌نگده‌ری تۆماركراو هه‌یه.
له‌میانی ده‌نگدانیدا رابەری ئاینیی ئه‌و وڵاته، عه‌لی خامنه‌یی بۆ رۆژنامه‌وانان دوا و داوای له هاووڵاتیان كرد روو له سندووقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له‌نێوان سه‌ركۆماری ئێستا، حه‌سه‌ن رۆحانی كه له‌لایه‌ن ریفۆرمخوازه‌كان و موحافزكاره میانڕه‌وه‌كانه‌وه پشتگیری ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئسیی كاندیدی موحافزكاره‌كاندا بێت. هاوكات هه‌ره‌یه‌كه له مسته‌فا میرسه‌لیم و مسته‌فا هاشمیتهبا كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێرانن.